ئامانجەکانی کاری دەستە دیاری کراوە بە پێی بڕگەی ١١ لە مادەی دووەمی یاسای وەزارەتی پلاندانان ژمارە ٧ ی ساڵی ٢٠٠٦ وئەمەش دەقەکەیەتی:
بە ھەماھەنگیی لە گەڵ دەزگای ناوەندی پێوانەسازی و (التقییس) وکۆنترۆڵی جۆری (النوعیە) وەزارەتی پلاندانان وھاوکاری وگەشەپێدانی عێراقی فیدرالدا سیستەمێکی نیشتمانی بۆ پێوانەسازی وکۆنترۆڵی جۆری لە ھەرێمدا پەیڕەو دەکات وپشت بە مواسەفاتی عێراقی و جیھانیش دەبەستێت وچاودێری بە کارخستیان دەکات وپشکنین وشیکردنەوەو  لێکۆڵینەوەی تایبەت بە پێوەرەکانی وکۆنترۆڵی جۆری ئەنجام دەدات وئامۆژگاری دەدات لە بارەی ئەم بابەتانەوە بە ھەموو لایەنێکی حکومی وئەھلی لە ھەرێمدا، گەر بیانەوێ.