کۆبوونەوەى دەستەى پێوانەسازى و کۆنتڕۆڵى جۆرى هەرێمى کوردستان لەگەڵ بەڕێوەبەرانى دەروازەى سنورى حاجى عمران

Comments Off on کۆبوونەوەى دەستەى پێوانەسازى و کۆنتڕۆڵى جۆرى هەرێمى کوردستان لەگەڵ بەڕێوەبەرانى دەروازەى سنورى حاجى عمران
151

لە بەروارى ٣١/٧/٢٠١٧ لە نووسینگەى بەڕێز سەرۆکى دەستە بە ئامادەبوونى بەڕێوەبەرى کۆنتڕۆڵى جۆرى کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا لەگەڵ بەڕێز (کاک مسعود) سەرپەرشتیارى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى حاجى ئۆمەران و (کاک سەنگەر)  لێپرسراوى بنکەى تەندروستى لە حاجى ئۆمەران و (کاروان قادر عبدالله) لێپرسراوى بنکەى کۆنتڕۆڵى جۆرى لە حاجى ئۆمەران .

کۆبوونەوەکە جەختى کردەوە لە دروست بوونى هەماهەنگى لەنێوان دەستەکەمان و دەروازەى ناوبراو بۆ جێبەجێکردنى بڕیارى ژمارە (٧٧٣)کە لە ٩/٢/٢٠١٧ لەلایەن سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە دەرچووە.

Similar articles