لە سەردانێكدا بریكاری وەزیر دەستەی پێوانەسازی و كۆنتڕۆڵی جۆری بەسەركردەوە

Comments Off on لە سەردانێكدا بریكاری وەزیر دەستەی پێوانەسازی و كۆنتڕۆڵی جۆری بەسەركردەوە
32

ڕۆژی چوارشەمە ڕێكەوتی 16/12/2020 بەڕێز (زاگرۆس فەتاح محەمەد) بریكاری وەزارەتی پلاندانان سەردانی دەستەی پێوانەسازی و كۆنتڕۆڵی جۆری هەرێمی كوردستانی كرد، كە لەلایەن سەرۆكی دەستە (د. ئەیوب صابر گەڵاڵی) و بەڕێوەبەرانی دەستە پێشوازی لێكرا.

پاشان كۆبوونەوەیەك ئەنجامدرا كە سەرجەم بەڕێوەبەرانی دەستە و بەڕێوەبەرانی (هەولێر و دهۆك و سلێمانی) تێیدا بەشداربوون، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی  كار و چالاكییەكانی دەستە و هەروەها ئەو كێشە و گرفتانەی كە دێنە پێش لەكاتی ڕایی كردنی ئیش و كار و چالاكی دەستە كرا.  لای خۆشیەوە بریكاری وەزیر بەناوی وەزیر و وەزارەتەوە پاڵپشتی تەواوی خۆیانیان دووپات كردەوە لە پێناو باشتركردنی بەڕێوەچوونی كار و چالاكییەكانی دەستە و جەختكردنەوە لەسەر چارەسەركردنی سەرجەم ئەو كێشەو گرفتانەی كەلەئێستادا بەڕووی دەستە دێنە پێش.

لەكۆتایی سەردانەكەیدا بریكاری وەزیر بەیاوەری سەرۆكی دەستە و بەڕێوەبەرانی دەستە سەرجەم بەشەكانی دەستەی بەسەركردەوە و لە نزیكەوە ئاگاداری چۆنیەتی بەڕێوەچوونی كار و چالاكییەكانی دەستە بوو.

Similar articles