کۆبوونەوەی دەستەی پێوانەسازی و کۆنتڕۆڵی جۆری لەگەڵ هەردوو دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ و پەروێزخان

Comments Off on کۆبوونەوەی دەستەی پێوانەسازی و کۆنتڕۆڵی جۆری لەگەڵ هەردوو دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ و پەروێزخان
10

دەستەکەمان بۆ تەواوکردنی راسپاردەی جەنابی وەزیری پلاندانان لەسەر یەکخستنی کارەکانی بنکەکانمان لەسەرجەم دەروازە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا لەڕۆژی چوارشەمە رێکەوتی 2021/2/17 بەسەرپەرشتی بەڕێز (د.ئەیوب سابیر گەڵاڵی) سەرۆکی دەستە بەوەکالەت لەگەڵ بەڕێزان (لیوا مەریوان) سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ و (مامۆستا علی تۆفیق) سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان وە نوێنەرانی کۆمپانیای رەزگە کەکاری پشکنین دەکات لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ وە کۆمپانیای لۆکاس ئجنسی کەکاری پشکنین دەکات  لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان وە بەئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی دەستەی پێوانەسازی و کۆنتڕۆڵی جۆری و بەڕێوەبەری پێوانەسازی و کۆنتڕۆڵی جۆری سلێمانی وە هەردوو بەرپرسی بنکەی کۆنتڕۆڵی جۆری لە باشماخ و پەروێزخان.

تەوەری کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە شێوازی کارکردنی کۆمپانیاکان لەدەروازە وە چۆنیەتی یەکخستنی کاری بنکەکانمان لە هەردوو دەروازەی ناوبراو وە هەروەها دروستکردنی هەماهەنگی لەنێوان هەردوو دەروازەی ناوبراو و هەردوو کۆمپانیاکە.

Similar articles