كۆبۆنەوەی سەرۆكی دەستەی پێوانە سازی و كۆنتڕۆڵی جۆری لەگەڵ بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای (نیو ستاندارد)

Comments Off on كۆبۆنەوەی سەرۆكی دەستەی پێوانە سازی و كۆنتڕۆڵی جۆری لەگەڵ بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای (نیو ستاندارد) 14

لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز ( مسعود محمد علی) سەرپەرشتیاری كۆمەڵگای دەروازەی سنوری نێودەوڵەتی  حاجی عمران دەستەكەمان لە ڕۆژی چوارشەمە  27/1/2021  بانگێشتی ( دكتۆر مۆفەق ) بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای (نیو ستاندارد) كرد كە گرێبەستی هەیە لەگەڵ دەروازەی نێودەوڵەتی  حاجی عمران بۆ ئەنجامدانی پشكنین لە دەروازەكە ، ئامانج لە كۆبوونەوەكە گەیشتن بە لێك تێگەیشتن بوو سەبارەت بە جێبەجێكردنی فەرمانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (773) لە 9/2/2017 و هەروەها چۆنیەتی دروستكردنی هەماهەنگی كاری هاوبەش لەنێوان كارمەندانی بنكەكەمان وە كارمەندانی تاقیگەی كۆمپانیای ناوبراو لە دەروازەكە.

Similar articles