دانانى میکانزمێکى گونجاو بۆ هاوردەکردن و پشکنینى خشڵ لەڕێگاى هەردوو فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر و سلێمانى

IMG_9288
لێدوانەکان ناچالاکن
12

لە بەروارى ١٨/٧/٢٠١٧ دەستەى پێوانەسازى و کۆنتڕۆڵى جۆرى هەرێم کۆبوونەیەکى ئەنجامدا بەسەرپەرشتى (د.صباح یوسف المالح) سەرۆکى دەستەى پێوانەسازى و کۆنتڕۆڵى جۆرى  لە گەڵ  بەڕێوەبەرایەتى گشتى گومرگى هەرێم بە ئامادەبوونى (سامال عبدالرحمن عزیز) بەڕێوەبەرى گشتى گومرگ و (عبدالقادر عبدالله) جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى گومرگ و شاندى یاوەرى ، لە کۆبوونەوەکە بە  ئامادەبوونى بەڕێوەبەرى کۆنتڕۆڵى جۆرى و پێوانەسازى و کاروبارى کارگێڕى و هەر سێ بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتى  کۆنتڕوڵى جۆرى هەولێر و سلێمانى و دهۆک و باس لەسەر چۆنیەتى هاوردەکردن و پشکنینى خشڵ (زێڕ، زیو، پلاتین)کرا کە لەڕێگاى هەردوو فڕؤکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر و سلێمانى هاوردە دەکرێن.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر دانانى ڕێنماییەکى یەکگرتوو کرایەوە بۆ هاوردەکردنى و پشکنینى خشڵ لە ڕێگەى هەردوو فڕۆکەخانەى ناوبراو.

IMG_9288 IMG_9299 IMG_9300