دانانی میکانزیمى چاودێریکردنى خاڵە سنورییەکان

IMG_9275
لێدوانەکان ناچالاکن
18

 

 

 

لەبەروارى ٥/٧/٢٠١٧ دەستەى پێوانەسازى و کۆنتڕۆڵى جۆرى کۆبوونەوەیەکى ئەنجامدا بە ئامادەبوونى سەرجەم بەڕێوەبەرانى بەشەکانى دەستە، تەوەرى کۆبوونەوەکە باس لەئەرکە نوێکەى دەستە بوو کە پێکهاتبوو لە چاودێرى و سەرپەرشتیکردنى پرۆسەى پشکنینى کەل و پەلى هاوردەکراو بەپێى بڕیارى (٧٧٣)، لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر چەند بابەتێکى گرنک کرا بۆ باشتر بەڕێوەبردن و ڕاپەڕاندنى کارەکانى دەستەى پێوانەسازى و کۆنتڕۆڵى جۆرى کە بەشێوەیەکى گشتى باس لەم تەوەرانەى خوارەوە کرا :

  1. دانانى ئالیەتێکى گونجاو بۆ بەڕێوەبردنى کارەکانى دەستە بە هەماهەنگى لایەنى پەیوەندیدار.
  2. بەکارهێنان و سوود وەرگرتن لە سیستەمى داتابەیس بۆ جێبەجێکردنى ئەرکە نوێیەکەى دەستە.
  3. بنکەى دەستە لە خاڵە سنورییەکان بەرپرس دەبێت لە هەماهەنگى و هاوکاریکردن لەگەڵ خاڵەسنورییەکاندا بۆ جێبەجێکردنى ئەرکى چاودێرى و سەرپەرشتیکردنى هاوردەکردنى کاڵا.

بەڕێوەبەرایەتى کۆنتڕۆڵى جۆرى و بەڕێوەبەرایەتى پێوانەسازى و بەڕێوەبەرایەتى ژمێریارى هەڵدەستن بە دانانى میکانزمى بەڕێوەبردنى کارەکانیان بەپێ بڕیارى (٧٧٣) بەوردى و بەشێوەیەکى ڕێک و پێشکەشکردنى بەسەرۆکى دەستە.IMG_9274 IMG_9275