رادەستکردنەوەى قۆناغى یەکەمى سیستەمى تۆمارکردنى زانیارییەکان (Database) لەلایەن کۆمپانیاى گێگانت بۆ دەستەى پێوانەسازى و کۆنتڕۆڵى جۆرى

DSC_001113
لێدوانەکان ناچالاکن
30

لە بەروارى ٨/٨/٢٠١٧ دەستەى پێوانەسازى و کۆنتڕۆڵى جۆرى هەرێمى کوردستان بەسەرپەرشتى (د.صباح یوسف المالح) کۆبوونەوەیەکى ئەنجامدا لەگەڵ کۆمپانیاى گێگانت (Gigant) بۆ رادەستکردنەوەى قۆناغى یەکەمى سیستەمى تۆمارکردنى زانیارییەکان (Database) کە کۆمپانیاى ناوبراو بەپێى گرێبەستى وارژوکراو هەڵسا بە دروستکردنى ئەم سیستەمە بۆ دەستەى پێوانەسازى و کۆنتڕۆڵى جۆرى لەماوەى ساڵێک.

لە کۆبوونەوەکەدا کە بەڕێوەبەرى کۆنتڕۆڵى جۆرى و بەڕێوەبەرى ژمێریارى و بەڕێوەبەرى پێوانەسازى و بەڕێوەبەرى بەشى کاروبارى یاسایی دەستە ئامادەبوون جەخت لە پرۆسەى جێبەجیکردنى خاڵەکانى گرێبەستەکە کرایەوە.

وە بەپێى گرێبەستەکە دواى پێدانى قوناغى یەکەمى سیستەمەکە دەبێ کۆمپانیا ڕاهێنان بە فەرمانبەرانى بەشى داتا و زانیارییەکان بکات بۆ فێربوونى کارکردن لەسەر سیستەمەکە،هەروەها کۆمپانیا لەماوەى ساڵێک ئامادە دەبێت بۆ هەر دەستکارى و چاکردنێکى سیستەمەکە کە لەلایەن دەستەوە ئاراستەى بکرێت.

DSC_00188