کۆبوونەوەى دەستەى پێوانەسازى و کۆنتڕۆڵى جۆرى هەرێمى کوردستان لەگەڵ بەڕێوەبەرانى دەروازەى سنورى حاجى عمران

IMG_930777
لێدوانەکان ناچالاکن
24

لە بەروارى ٣١/٧/٢٠١٧ لە نووسینگەى بەڕێز سەرۆکى دەستە بە ئامادەبوونى بەڕێوەبەرى کۆنتڕۆڵى جۆرى کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا لەگەڵ بەڕێز (کاک مسعود) سەرپەرشتیارى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى حاجى عمران و (کاک سەنگەر)  لێپسراوى بنکەى تەندروستى لە حاجى عمران و (کاروان قادر عبدالله) لێپسراوى بنکەى کۆنتڕۆڵى جۆرى لە حاجى عمران .

کۆبوونەوەکە جەختى کردەوە لەدروست بوونى هەماهەنگى لەنێوان دەستەکەمان لەگەڵ دەروازەى ناوبراو بۆ جێبەجێکردنى بڕیارى ژمارە (٧٧٣)کە لە ٩/٢/٢٠١٧ لەلایەن سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەرچووە.

IMG_9308٥٥ IMG_9306٦٦